بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە بڵاو بوونەوەی فیلمی محەمەد رەسوولەڵڵا لە سینەماکانی کوردستان هەواڵی دا و وتی: ئەم فیلمە لە فیلمە هەرمانەکانی سینەمای جیهانە کە بڕیارە بە شێوەی هاوکات لە سینەماکانی کوردستان بڵاو بێتەوە.
ئەو وتیشی: ئەم فیلمە یەکەم جار لە ١٨ی ڕەشەمەی ١٣٥٥ لە جیهان بڵاو بووەوە و لە ساڵی ١٣٦٢ بە زمانی کوردی دوبلە کرایەوە و ئێستاش دیسانەوە لە لایەن تیمێکی سەقزییەوە بە زمانی کوردی دوبلە کراوەتەوە و ئامادەی بڵاوبوونەوەیە.
ناوبراو راشیگەیاند: فیلمی سینەمایی محەمەد رەسوول ئەڵا هاوکات لە گەڵ جێژنی رەمەزان لە سینەما بەهمەنی سنە، سینەما مێهری سەقز و سینەما ئازادی بیجاڕ بڵاو دەبێتەوە.
Your Comment